Karwan Fathi Karwan Fathi
ماڵەوە دەربارەی من وتارەکان کۆرسەکان کتێبەکان پۆدکاست پەیوەندی
بەشداربە لە کۆمیونیتی
کوردی العربية English فارسی
وتارەکان

وتارەکان

خوێندنەوەی نوێترین وتارەکان لەسەر پارە، ترید، سەرمایەگوزاری، بزنس، گەشەپێدانی کەسایەتی و بیرکردنەوەی سەرکەوتوو.

ئای بی (هاوبەشی نێوەندگیر) (IB - Introducing Broker) چییە؟
2026/08/25 فۆرێکس

ئای بی (هاوبەشی نێوەندگیر) (IB - Introducing Broker) چییە؟

🔹 هاوبەشی نێوەندگیر (IB) چییە؟ بریتییە لەو کەس یان لایەنەی کە وەک پردێک کار دەکات لە نێوان برۆکەر (کۆمپانیای مامەڵەکردن) و مامەڵەکاردا. کاتێک کەسێک لە ڕێگەی لینک یان کۆدی تایبەتی تۆوە هەژمار لە برۆکەرێکدا دەکاتەوە، لە بەرامبەر هەر مامەڵەیەکی ئەودا، برۆکەرەکە بەشێک لە قازانجەکەی وەک پاداشت دەداتە تۆ، بێ ئەوەی هیچ تێچوویەکی زیادە بخاتە سەر کڕیارەکە.

بۆچی دوو دراوسێ کە ناویان "دۆلار"ـە، وەک دوو وڵاتی دژبەیەک لە فۆڕێکسدا دەجووڵێن؟
2026/08/24 فۆرێکس

بۆچی دوو دراوسێ کە ناویان "دۆلار"ـە، وەک دوو وڵاتی دژبەیەک لە فۆڕێکسدا دەجووڵێن؟

جەنگی دراوەکان: USD vs. CAD سەرەڕای ئەوەی هەردووکیان ناوی "دۆلار"ـن و دراوسێی یەکن، بەڵام لە فۆڕێکسدا وەک دوو وڵاتی دژبەیەک دەجووڵێن: دۆلاری ئەمریکی (USD): سەنتەری بڕیاردانی دارایی جیهان و پەناگەی ئەمینە لە کاتی قەیرانەکاندا. دۆلاری کەنەدی (CAD): بە تەواوی بەستراوەتەوە بە فرۆشتنی نەوت و بازارێ کاڵاکانەوە. تەڵەی بازاڕ: زۆر جار سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، چارتەکەی USD/CAD دابەزین ناکات؛ هۆکارەکەی ئەوەیە کە پێشتر بانکە گەورەکان نرخەکەیان لەسەر هەواڵەکە هەژمار کردووە (Price In) و ئاراستەی بازاڕیان پێچەوانە کردووەتەوە.

نەوت بۆچی هێندە گرنگە بۆ ئەمریکا؟ا
2026/08/23 فۆرێکس

نەوت بۆچی هێندە گرنگە بۆ ئەمریکا؟ا

لە هەموو قۆناغە مێژوویی و سیاسییەکاندا نەوت وەک دڵ و دەمار وایە بۆ ئەم زلهێزە کە توانیوێتی بەشێکی گرنگ بێت بۆ سەرچاوەو بوژانەوەی کەرتی ئابووری. کەبوەتە هۆی پالنەری سەرەکی ئابووری ئەمەریکا بوەتە هۆی ئەوەی کە ئەمەریکا بتوانێ هەموو جیهان وابەستەی دراوەکەی بکات کە ئەمەش وا دەکات دراوەکەی لە ڕێگەی نەوت کەرتی ئبووریەوە کە سیستەمی پێترۆ دۆلاری داناوە لە کۆتای ساڵی حەفتاکان.

بۆچی زۆرینەی ترەیدەرەکان دەترسن کاتێک هەمیشە قازانج دەکەن؟
2026/08/20 فۆرێکس

بۆچی زۆرینەی ترەیدەرەکان دەترسن کاتێک هەمیشە قازانج دەکەن؟

لە جیهانی پڕ لە هەڵبەز و دابەزی فۆڕێکسدا، هەموو کەسێک بەدوای دوگمەی نهێنیی قازانجدا دەگەڕێت. بەڵام کاتێک کەسێک بۆ یەکەمجار دەست دەکات بە قازانجکردن، تووشی هەستی "متمانەی لەڕادەبەدەر" (Overconfidence) دەبێت. ئەمە ئەو خاڵەیە کە زۆرینەی ترەیدەرە سەرەتاییەکان (و تەنانەت هەندێک جار کۆنەکانیش) تێیدا دەشکێن..

بیڵ لیپشوتز (Bill Lipschutz): چۆن قوتابییەک بوو بە ئەستێرەی فۆڕێکس؟
2026/08/19 فۆرێکس

بیڵ لیپشوتز (Bill Lipschutz): چۆن قوتابییەک بوو بە ئەستێرەی فۆڕێکس؟

بیڵ لیپشوتز یەکێکە لە مەزنترین و سەرکەوتووترین بازرگانەکانی بازاڕی جیهانی (فۆڕێکس). چیرۆکی ئەو نموونەیەکی زێڕینە لەسەر چۆنیەتی تێپەڕاندنی شکست و گەیشتن بە لوتکە. بیڵ لە سەرەتادا میراتی داپیرەی کە ١٢ هەزار دۆلار بوو، لە ماوەیەکی کەمدا کردە ٢٥٠ هەزار دۆلار، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئەزموونی بەڕێوەبردنی مەترسی، هەموو پارەکەی لەدەست دا و سفر بووەوە. ئەم شکستە گەورەیە نەبووە هۆی کۆڵدانی، بەڵکو کردیە وانەیەکی بەنرخ. دواتر پاش ئەوەی بڕوانامەی ماستەری لە بەڕێوەبردنی کارگێڕی (MBA) لە زانکۆی کۆرنێل بەدەستهینا، پەیوەندی بە بانکی بەناوبانگی Salomon Brothers کرد و توانی ببێتە سەرۆکی بەشی دراو و ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار قازانج بۆ بانکوکە بەدەستبهێنێت، تا ئەو ڕادەیەی ناوی لە کتێبی بەناوبانگی جادووگەرەکانی بازاڕ (Market Wizards) وەک ئەستێرەیەکی فۆڕێکس تۆمار کرا.

بەهۆی ئەم شەڕەوە داهاتووی نەوت چی بەسەر دێت؟
2026/08/18 فۆرێکس

بەهۆی ئەم شەڕەوە داهاتووی نەوت چی بەسەر دێت؟

داهاتووی نەوت لە ناوەندی ئەم شەڕەدا لەسەر "ترس و پێشبینی" دەوەستێت. هەتا شەڕەکە فراوانتر بێت و مەترسی لەسەر سەرچاوەکانی وزە زیاتر بێت، ئاراستەی نەوت بەرەو بەرزبوونەوە دەبێت و وەک چەکێکی ئابووری بەکاردەهێنرێت. بەڵام ئەگەر زلهێزەکان بتوانن هێڵەکانی دابینکردن بپارێزن و ئۆپێک پڵەس باڵانسی بازاڕ ڕابگرێت، ئەوا بەرزبوونەوەکان کاتی دەبن. لەم دۆخەدا، گرنگترین شت بۆ وەبەرهێنەران مانەوەیە لە چاودێریکردنی هەواڵە خێراکان و بڕیارە سیاسییەکان.

داهاتووی زێڕ چی بەسەردێت؟ (شیکارییەکی قووڵ بۆ ئاراستەی بازاڕ) 📈
2026/08/17 فۆرێکس

داهاتووی زێڕ چی بەسەردێت؟ (شیکارییەکی قووڵ بۆ ئاراستەی بازاڕ) 📈

داهاتووی زێڕ بەستراوەتەوە بە ململانێی نێوان ئامارە ئابوورییەکان (وەک ڕێژەی سوود و بێکاری) و ترسە جیهانییەکان (وەک هەڵاوسان و جەنگ). بەپێی شیکارییە تەکنیکییەکانی سەر چارتەکان، زێڕ چەندین جار ئاستە بەهێزەکانی تاقیکردووەتەوە، وە ئەگەر بارودۆخە ئابوورییەکان لە بەرژەوەندی بن، شکاندنی لوتکە نوێیەکان چاوەڕوانکراوە.