Karwan Fathi Karwan Fathi
ماڵەوە دەربارەی من وتارەکان کۆرسەکان کتێبەکان پۆدکاست پەیوەندی
بەشداربە لە کۆمیونیتی
کوردی العربية English فارسی
گەڕانەوە بۆ وتارەکان
بۆچی دوو دراوسێ کە ناویان "دۆلار"ـە، وەک دوو وڵاتی دژبەیەک لە فۆڕێکسدا دەجووڵێن؟

بۆچی دوو دراوسێ کە ناویان "دۆلار"ـە، وەک دوو وڵاتی دژبەیەک لە فۆڕێکسدا دەجووڵێن؟

2026/08/24 53 بینین فۆرێکس

کاتێک سەیری چارت و جووتە دراوی (USD/CAD) دەەکەیت، خاڵی هەرە سەرنجڕاکێش لەم جەنگی دراوەکانەدا ئەوەیە که سەرەڕای هاوبەشیی ناو و دراوسێیەتی، بەڵام وەک دوو وڵاتی دژبەیەک لە بازاڕدا ڕەفتار دەکەن.

ئایا پرسیوەتە خۆت بۆچی ناوێکی هاوبەش لە نێوانیاندا هەیە، کەچی لە مەیدانی جەنگدا دوو ئاراستەی جیاواز دەبینرێت؟

  • ۱. ناوێک، دوو کێشی جیهانی (USD): ئەمریکا خاوەنی دراوی یەدەگی جیهانە. دۆلاری ئەمریکی واتە سەنتەری بڕیاردان و قەبارەی مامەڵەی دارایی لە سەرانسەری جیهاندا. ئابوورییەکەی فرەڕەنگە و پشتی بە هێزی تەکنەلۆجیا و سیاسەت بەستووە، بۆیە لە کاتی قەیرانەکاندا وەک پەناگەیەکی ئەمین سەیر دەکرێت.

  • ۲. ناوێک بەڵام بەندکراوی وزە (CAD): لە بەرامبەردا، دۆلاری کەنەدی سەرەڕای ناوی دۆلار، بە تەواوی بەستراوەتەوە بە فرۆشتنی نەوت و کاڵا سەرەکییەکانەوە. کەنادا وەک کۆمپانیایەکی گەورەی وزە وایە؛ هەرچەندە دراوسێی ئەمریکایە، بەڵام بەهای دراوەکەی ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە بازاڕی کاڵاوە، نەک سەربەخۆیی سیاسیی جیهانی.

ئەم جەنگە چۆن لە فۆڕێکسدا خۆی دەردەخات؟

  • تەڵەی نرخی نەوت: زۆر جار تریدەر دەبینێت نرخی نەوت لە بازاڕدا بەرز دەبێتەوە، کەچی چارتەکەی USD/CAD دابەزین ناکات! هۆکارەکەی ئەوەیە که پێشتر بازاڕ نرخەکەی لەسەر هەواڵەکە هەژمار کردووە (Price In)، و بانکە گەورەکان لەو ناوچەیەدا قەبارەی مامەڵەی خۆیان کۆکردووەتەوە بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئاراستەکە.

  • تەقینەوەی کاتی دانیشتنی نیویۆرک: کاتێک بازاڕی ئەمریکای باکوور دەکرێتەوە، قەبارەی مامەڵەی دۆلاری ئەمریکی دەچێتە لوتکەی خۆیەوە. لەم ساتەدا، ئەگەر داتایەکی ئابووریی بەهێز دەربچێت، هێزی دۆلار کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر دراوسێکەی دروست دەکات و جووڵەیەکی خێرا و توند لەسەر چارت دەخولقێنێت.

بڵاوکردنەوە
وتارەکان

وتاری پەیوەندیدار

ئای بی (هاوبەشی نێوەندگیر) (IB - Introducing Broker) چییە؟
2026/08/25 فۆرێکس

ئای بی (هاوبەشی نێوەندگیر) (IB - Introducing Broker) چییە؟

🔹 هاوبەشی نێوەندگیر (IB) چییە؟ بریتییە لەو کەس یان لایەنەی کە وەک پردێک کار دەکات لە نێوان برۆکەر (کۆمپانیای مامەڵەکردن) و مامەڵەکاردا. کاتێک کەسێک لە ڕێگەی لینک یان کۆدی تایبەتی تۆوە هەژمار لە برۆکەرێکدا دەکاتەوە، لە بەرامبەر هەر مامەڵەیەکی ئەودا، برۆکەرەکە بەشێک لە قازانجەکەی وەک پاداشت دەداتە تۆ، بێ ئەوەی هیچ تێچوویەکی زیادە بخاتە سەر کڕیارەکە.

نەوت بۆچی هێندە گرنگە بۆ ئەمریکا؟ا
2026/08/23 فۆرێکس

نەوت بۆچی هێندە گرنگە بۆ ئەمریکا؟ا

لە هەموو قۆناغە مێژوویی و سیاسییەکاندا نەوت وەک دڵ و دەمار وایە بۆ ئەم زلهێزە کە توانیوێتی بەشێکی گرنگ بێت بۆ سەرچاوەو بوژانەوەی کەرتی ئابووری. کەبوەتە هۆی پالنەری سەرەکی ئابووری ئەمەریکا بوەتە هۆی ئەوەی کە ئەمەریکا بتوانێ هەموو جیهان وابەستەی دراوەکەی بکات کە ئەمەش وا دەکات دراوەکەی لە ڕێگەی نەوت کەرتی ئبووریەوە کە سیستەمی پێترۆ دۆلاری داناوە لە کۆتای ساڵی حەفتاکان.

بۆچی زۆرینەی ترەیدەرەکان دەترسن کاتێک هەمیشە قازانج دەکەن؟
2026/08/20 فۆرێکس

بۆچی زۆرینەی ترەیدەرەکان دەترسن کاتێک هەمیشە قازانج دەکەن؟

لە جیهانی پڕ لە هەڵبەز و دابەزی فۆڕێکسدا، هەموو کەسێک بەدوای دوگمەی نهێنیی قازانجدا دەگەڕێت. بەڵام کاتێک کەسێک بۆ یەکەمجار دەست دەکات بە قازانجکردن، تووشی هەستی "متمانەی لەڕادەبەدەر" (Overconfidence) دەبێت. ئەمە ئەو خاڵەیە کە زۆرینەی ترەیدەرە سەرەتاییەکان (و تەنانەت هەندێک جار کۆنەکانیش) تێیدا دەشکێن..