باوەڕم وایە هەر گۆڕانکارییەکی گەورە بە بیرکردنەوە دەست پێدەکات. ئەگەر ئامادەیت ژیانێکی باشتر، دارایییەکی بەهێزتر و کەسایەتییەکی سەرکەوتووتر دروست بکەیت، ئەوا لە شوێنی دروستیت. ئامانجی من ئەوەیە زانست و ئەزموونێکی ڕاستەقینە لە بوارەکانی پارە، سەرمایەگوزاری، ترید، بزنس و گەشەپێدانی کەسایەتی لەگەڵت هاوبەش بکەم، بۆ ئەوەی بتوانیت ژیانی خۆت بە دەستی خۆت بگۆڕیت.
دەربارەی من
من کاروان فەتحیم.
باوەڕم وایە سەرکەوتن بە ڕێکەوت نییە، بەڵکو ئەنجامی زانست، دیسیپلین، کارکردنی بەردەوام و بیرکردنەوەی دروستە.
ساڵانێکە لە بوارەکانی دارایی، ترید، سەرمایەگوزاری و بزنس توێژینەوە دەکەم و کارم کردووە. هەروەها باوەڕم بەوە هەیە کە گەورەترین سەرمایەی هەر مرۆڤێک، مێشکی خۆیەتی.
ئامانجی من دروستکردنی نەوەیەکە کە بتوانێت بیر لە دارایی، سەرمایە، بزنس و ژیانی خۆی بە شێوەیەکی دروست بکاتەوە.