Karwan Fathi Karwan Fathi
ماڵەوە دەربارەی من وتارەکان کۆرسەکان کتێبەکان پۆدکاست پەیوەندی
بەشداربە لە کۆمیونیتی
کوردی العربية English فارسی
وتارەکان

وتارەکان

خوێندنەوەی نوێترین وتارەکان لەسەر پارە، ترید، سەرمایەگوزاری، بزنس، گەشەپێدانی کەسایەتی و بیرکردنەوەی سەرکەوتوو.

چۆن هەستەکانی شکست بگورین بۆ پاڵنەر

هەستکردن بە شکست. ئەو قورساییە ئاشنایە کە دەتوانێت لە خاکی ترس و پەشیمانیدا وشکمان بکاتەوە. بەڵام هەر لەم خاڵە تاریکەدایە کە ڕێگاکان لێک جیا دەبنەوە: هەندێک لەم چەقبەستووییەدا دەمێننەوە و هەندێکیش لەم خاکەی ئەزموونەوە، تۆوی گەشەکردن دەچێنن. پرسیاری سەرەکی ئەوە نییە کە بۆ کەوتین، بەڵکو ئەوەیە: دوای شکست چی بکەین؟ وەڵامی ئێمە بۆ ئەم پرسیارە چارەنووسسازە. ئەگەر ڕێگە بدەین هەستی شکستخواردن بگۆڕێت بۆ حوکمدان و تاوانبارکردن، ئەوا گیر دەخۆین. بەڵام ئەگەر بیکەین بە داتا بۆ فێربوون، ئەوا موعجیزەی گۆڕینی شکست بۆ پاڵنەر ڕوودەدات. ئەم پرۆسەیە هونەری زاڵبوونە بەسەر شکستدا. کەواتە با شکستێک لە ژیاندا نەک وەک کۆتایی ڕێگاکە، بەڵکو وەک سەرەتایەکی زیرەکتر ببینین.

تێڕوانینی هەڵە سەبارەت بە پارە 💰 ئەو هەڵانەی کە ڕێگرن لە دەوڵەمەندبوون

تێڕوانینە هەڵەکان سەبارەت بە پارە چین؟ پارە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ژیانماندا، لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانەوە تا بەدیهێنانی خەونەکانمان و گەیشتن بە سەربەخۆیی دارایی. بەڵام ئەوەی زۆرێکمان لە گەیشتن بە خۆشگوزەرانی ڕادەگرێت، نەبوونی دەرفەت نییە بەڵکو ئەو بیروباوەڕە سنووردارانەیە کە سەبارەت بە پارە هەمانە. ئەم بیروباوەڕە شاراوانە، کە زۆرجار لە منداڵی، کەلتوور، خێزان یان میدیاوە دروست دەبن، بڕیارە داراییەکانمان ڕێنمایی دەکەن بەبێ ئەوەی تەنانەت درکی پێبکەین. ئامانجی ئەم بابەتە لێکۆڵینەوەیە لە ١٨ تێڕوانینی هەڵەی باو سەبارەت بە پارە و پێشکەشکردنی تێڕوانینێکی نوێ بۆ ئەوەی جێگەیان بگرێتەوە بە نەخشەی دەروونی بنیاتنەرتر. لەگەڵمان بن.

پەیوەندی نێوان پارە پەیداکردن و سەرکەوتن

پارە پەیداکردن و سەرکەوتن دوو وشەی سەرەکی و کاریگەرن لە ژیانی مرۆڤدا. زۆر کەس بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەگەڵ بەدەستهێنانی سامان یەکسان دەکەن و ئامانجی سەرەکی خۆیان لە ژیاندا بە کەڵەکەکردنی سامان و موڵک و ماڵی خۆیان دەزانن. بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە پەیوەندی نێوان پارە و سەرکەوتن ناتوانرێت بە ئاسانی وەک یەکسان پێناسە بکرێت.لەڕاستیدا سەرکەوتن چەمکێکی لەدەرەوەی سەروەت و سامان هەیە و ناتوانرێت تەنها لە چوارچێوەی داراییدا سنووردار بکرێت. بەڵام بەو پێیەی سەرکەوتن و سامان دوو چەمکی گرنگ و سەرنجڕاکێشن بۆ زۆر کەس، سروشتییە زۆرجار بەدوایاندا دەگەڕێن.

شێوازەکانی گەیشتن بە سامان و سەرکەوتن

گەیشتن بە سەروەت و سامان و سەربەخۆیی دارایی یەکێکە لەو ئامانجە گرنگانەی کە زۆر کەس بەدوایدا دەگەڕێن. بەڵام بەپێچەوانەی باوەڕی جەماوەرییەوە، دەوڵەمەندبوون تەنها بەندە بە بڕی داهاتەوە، بەڵکو دەرئەنجامی پلاندانانی ورد و بەڕێوەبردنی زیرەکی سەرچاوە داراییەکان و بڕیاردانی ئاگادارانە. زۆرێک لە کەسە سەرکەوتووەکانی جیهان بە بەکارهێنانی ستراتیژی دارایی دروست و وەبەرهێنانی زیرەک و پەرەپێدانی تواناکانیان پێگەیەکیان بەدەستهێناوە کە ئێستا ئیلهامبەخشە بۆ ئەوانی تر.

چۆن بچینە ناو خولگەی سامانەوە؟ 💰 چۆن فریکوێنسی سامان دروست بکەین؟

ئێمە لەم بابەتەدا بەدواداچوون و شیکاری زانستی لەسەر ڕێگاکانی چوونە ناو بازنەی سامان و ڕێنماییە گشتگیرەکان بۆ گەیشتن بە بازنەی سامان و تەکنیکی چوونە ناو بازنەی ڕاکێشانی سامان و پارە دەکەین. چۆن بچینە ناو بازنەی سامانەوە؟ یاسای بازنەکان چین؟ چۆن بچینە ناو بازنەی دروستەوە؟ ئەمانە پرسیارگەلێکن کە ڕەنگە لە ڕێگای سەرکەوتندا بۆت سەرهەڵبدەن. لەم بابەتەدا وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانە دەدەینەوە ولە بنەماکانی چوونە ناو بازنەی سامان دەکۆڵینەوە.

چۆن دەوڵەمەند بیت لەکاتێکدا خوێندکاری زانکۆیت ؟

چۆن وەک خوێندکار پارە پەیدا بکەین؟ وەڵامەکە لە هەڵبژاردنی ڕێگای ڕاست و کۆڵنەدان و سودوەرگرتن لە دەرفەتی نوێدایە. دەتوانیت پارە بەدەستبهێنیت لە ڕێگەی وانەوتنەوە بە شێوەی ئۆنلاین، دروستکردنی ناوەڕۆک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یان کارکردنی نیوەکاتی . ئەزموونی کەسانی وەک مارک زوکەربێرگ دەریدەخات کە تەنانەت بیرۆکەیەکی سادەش لە ساڵانی خوێندکاریدا دەتوانێت ببێتە هۆی سەرکەوتنی جیهانی. بۆیە ئەگەر بەدوای سەربەخۆیی دارایی و ئەزموونی بەنرخدا دەگەڕێیت، ئەوا خوێندنەکەت باشترین کاتە بۆ دەستپێکردن. ئەم بابەتە ستراتیژی پراکتیکیتان بۆ دابین دەکات بۆ بەدەستهێنانی پارە وەک خوێندکارێک بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بکات بۆ سەرکەوتنی داراییتان.

چۆن بەرنامە بۆ مێشکت دابنێیت بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بیت؟

چۆن بەرنامە بۆمێشکت دابنێیت بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بیت؟ چۆن بیربکەینەوە بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بین؟ بۆب پرۆکتەر دەڵێت، هەموو شتێک لە ژیانتدا لە ژێر کاریگەری پارادایم و نەخشە دەروونییەکانتەدایە. لەم بابەتەدا بۆتان ڕوون دەکەینەوە کە چۆن بیرکردنەوەکانتان کاریگەرییان لەسەر ڕێگای سەرکەوتن و سەروەت و سامان هەیە و چۆن دەتوانیت بیرکردنەوەت بەرنامە بۆ دابنێیت بۆ بەدەستهێنانی سەروەت و سامان. بەنیازین فێری شێوازی دروستی بیرکردنەوەتان بکەین بۆ ئەوەی بتوانن لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

سندرۆمی خۆفێڵدان چییە؟ بۆچی سەرەڕای تواناکانمان خۆمان بە شایستەی سەرکەوتن نازانین؟

نەخۆشی خۆفێڵدان وەک دەنگێک وایە کە لە گوێتدا چرپە بکات و دەڵێت: "تۆ سەر بە ئێرە نیت، دەکرێت لە هەر ساتێکدا دەربکرێیت." ئەم دەنگە سەیری دەستکەوتەکانت ناکات، بڕوانامەکانت نابینێت، گوێ لە ستایشی کەسانی تر ناگرێت. تەنها دووبارەی دەکاتەوە: “تۆ شایستە نیت ، درەنگ یان زوو هەمووان بۆیان دەردەکەوێت.” لەوانەیە بۆ تۆ سەیر بێت، بەڵام ئەم دەنگە تەنها میوان نییە لە مێشکی تودا . مامۆستایەکی زانکۆ کە چەندین بابەتی بەناوبانگی بڵاوکردۆتەوە، بەڕێوەبەرێکی بە ئەزموون کە سەرکردایەتی تیمە گەورەکانی کردووە، هونەرمەندێک کە چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە؛ زۆرێکیان ڕۆژانە گوێیان لەم چرپەیە دەبێت. جیاوازی ئەوە نییە کێ ئەم هەستە ئەزموون دەکات، بەڵکو کێ فێربووە سەرەڕای ئەم هەستە بەردەوام بێت لەسەر ڕێگاکەیان. ئەوەی ئەمڕۆ ئەم دەنگەی بەرزتر کردووەتەوە، نیشانەی بەراوردکاری بەردەوامە. هەر جارێک دەچیتە سۆشیال میدیا، کەسێک دەبینیت کە لە تۆ سەرکەوتووتر، گەنجتر، یان زیرەکتر دەردەکەوێت. بێ ئاگا لەوەی کە ڕەنگە هەمان چرپە لە گوێیدا هەبێت؛ تەنها لە پشت شاشەکەیەوە ناتوانێت بیبینێت. لەم بابەتەدا تەنها نامانەوێت پێت بڵێین بیرکردنەوەیەکی ئەرێنی یان باوەڕت بەخۆت هەبێت، دەمانەوێت بە شێوەیەکی زانستی ئەم نەخۆشییە بپشکنین و چارەسەرت پێ بدەین بۆ نەهێشتنی. لەگەڵمان بمێنەرەوە.

فشاری دارایی چییە؟ ڕێگاکانی کۆنترۆڵکردن و بەڕێوەبردنی

لە ژیانی ڕۆژانەدا پارە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت؛ پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک خانووبەرە، خۆراک، جل و بەرگ، چاودێری پزیشکی، پەروەردە و گواستنەوە هەموویان پارەیان دەوێت. کاتێک داهاتەکان کەمتر بن لە پێویستی یان چاوەڕوانییەکان، قەرزەکان زیاد دەبن، یان کاتێک داهاتووی دارایی نادیارە، فشارە دەروونی و سۆزدارییەکان سەرهەڵدەدەن؛ ئێمە ئەم حاڵەتە بە فشاری دارایی ناودەبەین. فشاری دارایی تەنها خەمی پارە نییە؛ دەتوانێت کاریگەری جددی لەسەر ڕەفتار، هەست، تەندروستی جەستەیی و دەروونی، پەیوەندییە خێزانییەکان و کوالیتی ژیان هەبێت.