Karwan Fathi Karwan Fathi
ماڵەوە دەربارەی من وتارەکان کۆرسەکان کتێبەکان پۆدکاست پەیوەندی
بەشداربە لە کۆمیونیتی
کوردی العربية English فارسی
وتارەکان

وتارەکان

خوێندنەوەی نوێترین وتارەکان لەسەر پارە، ترید، سەرمایەگوزاری، بزنس، گەشەپێدانی کەسایەتی و بیرکردنەوەی سەرکەوتوو.

بۆچی بەردەوام بڕیارە گەورەکان دوادەخەین؟ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لەسەر دواخستنی بڕیار

زۆرێک لە ئێمە ئەزموونی دواخستنی بڕیارێکی گرنگمان کردووە؛ ئەو ساتانەی کە دەبێت هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز بکەین، بەڵام لەبری ئەوە، بۆ سبەی و ڕۆژی دواتر دوادەخەین. لەوانەیە وا بیر بکەینەوە کە لە تەمبەڵی یان بێ تاقەتی ئەم کارە دەکەین، بەڵام ڕاستیەکەی شتێکی ترە. لە پشت ئەم دواکەوتنە بەردەوامەوە کۆمەڵێک هۆکاری دەروونی هەیە؛ لە ترسی هەڵەکردنەوە تا تەواوکاری و دڵەڕاوکێ لەبارەی نەزانراوەکانەوە. ئەگەر تۆش هەندێک جار لە گۆڕەپانی ژیاندا گیر دەخۆی و نازانیت بۆچی ناتوانیت ئەرکەکانی ماڵەوەت چارەسەر بکەیت، ئەوا گەیشتوویتە شوێنی گونجاو. لێرەدا دەمانەوێت بە سادەیی و بێ ئاڵۆزی بزانین چی ڕوودەدات و چۆن دەتوانیت لەم خولە دەربچیت.

ماندوێتی دەروونی لە هەواڵی ناخۆش؛ چۆن دەروون لە ماندوێتی ڕزگار بکەین؟

ماندووبوونی دەروونی ئەو هەستەی قورسایی و شەکەتیەیە کە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی زۆر بە هەواڵ و ڕووداوە ناخۆشەکان سەردانی مرۆڤ دەکات. واتە کاتێک مێشکت لە ئەنجامی گوێگرتن یان خوێندنەوەی بەردەوامی هەواڵە خراپەکان، ماندوو و بێ هێز دەبیت.لە جیهانی ئەمڕۆدا، هەواڵە نەرێنیەکان هەمیشە و لە هەموو شوێنێک ئامادەن؛ لە تەلەفزیۆن، مۆبایل و تەنانەت لە گفتوگۆ ڕۆژانەکاندا. سرووشتییە کە دوای ماوەیەک هەست بکەین چیتر توانای بیستنی هەواڵێکی ناخۆشی ترمان نەماوە. ئەمە هەمان ئەو دۆخەیە کە پێی دەوترێت ماندووبوونی دەروونی لە هەواڵە خراپەکان؛ ئاماژەیەکە کە دەڵێت:«مێشکم پێویستی بە پشوودان و ئارامبوون هەیە».ئەگەر تۆش دوای خوێندنەوە یان بیستنی هەواڵەکان هەست بە بێ‌هێزی، نیگەرانی یان بێ‌تاقەتی دەکەیت، ئەوە ئەم دۆخە بۆت نامۆ نییە. زۆر کەس ئەم هەستە تاقی دەکەن. گرنگە بزانیت کە ئەم وەڵامەی مێشکت زۆرجار وەڵامێکی سرووشتییە بەرامبەر فشاری زۆری دەروونی، نە نیشانەی لاوازی.لە ئەم باسەدا دەتوانین تێبگەین کە ئەم ماندووبوونە لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت و چۆن دەتوانین مێشک و تەندروستی دەروونی خۆمان لە بەرامبەر کاریگەری هەواڵە ناخۆشەکان بپارێزین.

چۆن لە بەراوردکردن خۆمان لە گەڵ ئەوانی تر رزگارمان ببێت و سەرنجمان لە سەر رێبازی خومان بێت؟

بەراوردکردنی خۆمان لەگەڵ ئەوانی تردا پرۆسەیەکی دەروونی حەتمییە کە ڕەگ و ڕیشەی لە سروشتی کۆمەڵایەتی مرۆڤدا هەیە. ئەم کردارە دەروونییە کە لە تیۆری "بەراوردی کۆمەڵایەتی"ی فێستینگەردا ڕوون کراوەتەوە، لە بنەڕەتدا ڕێگایەکە بۆ هەڵسەنگاندنی مرۆڤ و دۆزینەوەی شوێنی خۆی لە چوارچێوەی بەکۆمەڵدا. بەڵام لە دونیای ئاڵۆزی ئەمڕۆدا، بە تایبەت لە ژێر کاریگەری نمایشی بەردەوام دەستکەوتە ناوازەکان لە فەزای ئەلکترۆنیدا، ئەم میکانیزمە سروشتییە زۆرجار لە ڕێچکە بنیاتنانەکەی لا دەدات و دەبێتە سەرچاوەی ناڕازیبوون و دڵەڕاوکێ و ناسەقامگیری لە چەمکی خوددا. بەڵام تەحەدای ڕاستەقینە ئەوە نییە کە ئەم مەیلە بە تەواوی نکۆڵی لێ بکەین، بەڵکو بە قووڵی لە ڕەهەندەکانی تێبگەین و بە ئاگادارییەوە کاریگەرییەکانی بەڕێوەببەین. لەگەڵمان بن کاتێک فێر دەبین دەربارەی تەحەددیاتی بەراوردکردنی خۆمان بە کەسانی تر و چۆن تەرکیزمان لە سەر کەسانی تر لاببەین.

چۆن ڕەوتی پارەمان هەبێت؟

لە جیهانی کێبڕکێی ئەمڕۆدا زۆر کەس بەدوای وەڵامدا دەگەڕێن بۆ ئەو پرسیارەی کە چۆن پارەی زیاتر بەدەستبهێنن و سیستمێکی بەردەوامی سامان دروست بکەن. سەرکەوتنی دارایی تەنها بە بەخت یان ماندووبوون سنووردار نییە، بەڵکو دەرئەنجامی تێکەڵەیەکی زیرەک لە گۆڕینی بیرکردنەوەت و سودوەرگرتن لە دەرفەتە گونجاوەکان و مۆدێلکردنی ئەزموونی کەسانی سەرکەوتوو. کاتێک مێشکمان لە سنووردارکردن ڕزگار دەکەین و وەک ئامرازێکی ئیلاهی و بەنرخ سەیری پارە دەکەین، ڕێگای گەشەی دارایی ئاسانتر دەبێت و ئەگەری گەیشتن بە ئامانجە گەورەکان دەبێتە مومکین. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە ئەو کەسانەی سەرکەوتنی داراییان بەدەستهێناوە، تایبەتمەندی و خووی هاوبەشیان هەیە؛ توانیویانە بە بیرکردنەوەی گەورە و بە بچووکی دەستپێکردن و بەردەوامبوون لە ڕێگاکەدا ڕژێمی داهاتی بەهێز دروست بکەن. بە جێبەجێکردنی ئەم بنەمایانە و چاندنی خووی دارایی دروست، نەک تەنها دەتوانیت داهاتەکەت زیاد بکەیت، بەڵکو داهاتوویەکی بەردەوام و پڕ لە دەرفەتی ئابووری بۆ خۆت دروست بکەیت. ئەم بابەتە بە وردی سەیری ئەو شێواز و ستراتیژیانە دەکات کە ڕێنماییت دەکەن لەسەر ڕێگای بەدەستهێنانی پارە و گەشەی دارایی.

بە یەک ساڵ ببە بە ملیاردێر ✅ چۆن لە یەک ساڵدا ببیتە ملیاردێر؟

ڕێگای سەرکەوتن و گەشەکردنی کەسی لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری ناوخۆیی و تێپەڕاندنی بەربەستە دەروونییەکان دەست پێدەکات. زۆر کەس بەدوای سامان و پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێز و پێشکەوتن لە ژیاندا دەگەڕێن، بەڵام سنووردارکردنی بیروباوەڕ و شێوازی بیرکردنەوەی نەرێنی وایان لێدەکات لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان. ئەم بەربەستانە کە زۆرجار لە منداڵییەوە لە مێشکدا دروست دەبن، دەتوانن بە شێوەیەکی نائاگا ڕێگریت لێبکەن لە هەنگاونان بەرەو پێشەوە.

ڕێگاکانی پارە پەیداکردن لە ماڵەوە چین؟

ڕێگاکانی پارە پەیداکردن لە ماڵەوە چین؟ لە دونیای ئەمڕۆدا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی تەکنەلۆجیا و ئینتەرنێت، چەمکی کار و پەیداکردنی پارە گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا هاتووە. ئەمڕۆ زۆر کەس بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی لە ماڵەوە پارە پەیدا بکەن بەبێ ئەوەی پێویست بکات لە شوێنی کارەکەی ئامادەبن. ئەم شێوازە نەک هەر نەرمی زیاتر لە بەڕێوەبردنی کات و ژیانی کەسیدا دابین دەکات، بەڵکو ڕێگەت پێدەدات بەبێ نیگەرانی ڕۆژانەی ژینگەکانی کارکردن پارە پەیدا بکەیت. ئەگەر تۆش بەدوای ڕێگەی متمانەپێکراودا دەگەڕێیت بۆ ئەوەی لە ماڵەوە پارە پەیدا بکەیت و دەتەوێت سەربەخۆیی دارایی بەدەستبهێنیت بەبێ نیگەرانی.

یاسای فراوانی ✨ 5 ستراتیژی بەهێزکردنی بیرکردنەوەی سامان دروستکردن

یاسای فراوانی (زووری) چییە؟ چۆن دەتوانین دیدگا و عەقڵی فراوانی   لە ژیانماندا بەهێز بکەین؟ یاسای فراوانی  دەڵێت کە سەرنجمان لەسەر هەر شتێک بێت، لە ژیانماندا زیاد دەکەین. بە گرنگیدان بە نیعمەتەکان و بیرکردنەوەی فراوانی، دەتوانین سامان و سەرکەوتن و بەختەوەری بۆ لای خۆمان ڕابکێشین. لەم بابەتەدا وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدەینەوە و فێردەبین کە چۆن یاسای فراوانی لە ژیانماندا بەهێز بکەین بە جێبەجێکردنی هەندێک ستراتیژی و مەشقی بیرکردنەوەی فراوانی. چونکە هەبوونی بیرکردنەوەی فراوانی دەتوانێت زۆر کاریگەر بێت لە سەرکەوتنەکانماندا.   لە یاسای فراوانیدا هاتووە کە هەموو شتێک لە جیهاندا دەتەوێت بە زۆری بەردەستە؛ تەنها پێویستە مێشکت لە باوەڕ بە کەمی ڕزگار بکەیت. بە باوەڕبوون بە یاسای فراوانی، دەتوانیت لە ڕێگەی بینین و ئەو هەنگاوانەی کە لە خوارەوە ڕوونی دەکەینەوە، ئارەزووەکانت لە جیهاندا بەدەست بهێنیت. تەنها پێویستە باوەڕت بەوە هەبێت کە هەموو شتێک کە دەتەوێت لەم جیهانەدا بەزۆری  بەردەستە. کاتێک سەرنجت لە هەژاری و کەمییەوە دەگۆڕیت بۆ فراوانی  و دەرفەت و نیعمەت، ژیان بە هەمان شێوە وەڵام دەداتەوە. یاسای فراوانی بیرمان دەخاتەوە کە هیچ شتێک لە جیهان سنووردار نییە؛ ئەوە عەقڵی ئێمەیە کە سنوورەکان دادەنێت.