Karwan Fathi Karwan Fathi
ماڵەوە دەربارەی من وتارەکان کۆرسەکان کتێبەکان پۆدکاست پەیوەندی
بەشداربە لە کۆمیونیتی
کوردی العربية English فارسی
گەڕانەوە بۆ وتارەکان

بنەماکانی فۆڕێکس

2026/08/02 55 بینین فۆرێکس

پێشەکی

پێش ئەوەی دەست بە ترەیدکردن بکەیت، پێویستە چەند چەمک و زاراوەیەکی سەرەکی بناسیت. ئەم زاراوانە بنەمای کارکردن لە فۆڕێکسن و تێگەیشتن لێیان یارمەتیت دەدات بڕیارەکانی باشتر بدەیت.

جووتە دراوەکان (Currency Pair)

نموونە: EUR/USD ، GBP/USD ، USD/JPY

جووتە دراوەکان بریتییە لە دوو دراو کە بەرامبەر یەکتر لە بازاڕی فۆڕێکس مامەڵەیان پێوە دەکرێت. نرخی جووتە دراوەکە پیشان دەدات کە بۆ کڕینی یەک یەکە لە دراوی یەکەم، چەند یەکە لە دراوی دووەم پێویستە. بۆ نموونە، لە EUR/USD دا یۆرۆ بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی هەڵسەنگێنراوە.

پێکهاتەی جووتە دراو: دراوی بنەڕەت (Base) و دراوی بەرامبەر (Quote)

پیپ (Pip) چییە؟

بچووکترین یەکەی گۆڕانکاری نرخ. نموونە: 1.1050 ← 1.1051 = 1 Pip

پیپ (Pip) بچووکترین یەکەی گۆڕانکاری نرخە لە زۆربەی جووتە دراوەکاندا. بۆ نموونە، ئەگەر نرخی EUR/USD لە 1.1050 بگۆڕێت بۆ 1.1051، ئەوا نرخەکە 1 پیپ جوڵاوە.

لۆت (Lot) چییە؟

قەبارەی ترەید:

  • Standard Lot = 100,000
  • Mini Lot = 10,000
  • Micro Lot = 1,000

لۆت (Lot) پێوانەی قەبارەی ترەیدە لە فۆڕێکسدا. هەر کاتێک ترەیدێک دەکەیت، بە جۆرێک لە لۆت مامەڵە دەکەیت.

جیاوازی قەبارە لە نێوان Standard و Mini و Micro Lot

لێڤەریج (Leverage) چییە؟

زیادکردنی هێزی سەرمایە — نموونە: 1:100

لێڤەریج (Leverage) ئامرازێکە کە ڕێگەت پێدەدات بە سەرمایەیەکی کەم، مامەڵەی گەورەتر بکەیت. بۆ نموونە، لێڤەریجی 1:100 واتە بەرامبەر هەر 1 دۆلار لە هەژمارەکەت، دەتوانیت 100 دۆلار مامەڵە بکەیت.

نموونە: سەرمایە = 100$ ، Leverage = 1:100 ، هێزی مامەڵە = 10,000$

هەرچەندە لێڤەریج دەتوانێت قازانجەکانت زیاد بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا مەترسی زیانی گەورەش زیاد دەکات، بۆیە دەبێت بە وریاییەوە بەکاربهێنرێت.

مارجن (Margin) چییە؟

مارجن (Margin) ئەو بڕە پارەیەیە کە بڕۆکەر وەک دڵنیایی لە هەژمارەکەتدا دەیگرێت بۆ کردنەوەی مامەڵەیەک. مارجن خەرج ناکرێت، بەڵکو تا کاتی داخستنی مامەڵەکە وەک گەرەنتی دەگیرێت.

سپرێد (Spread) چییە؟

سپرێد (Spread) جیاوازی نێوان نرخی کڕین (Ask) و نرخی فرۆشتن (Bid) ـە. ئەم جیاوازییە زۆرجار وەک تێچووی مامەڵە لەلایەن بڕۆکەرەوە وەردەگیرێت.

نموونە: Ask = 1.1052 ، Bid = 1.1050 ، Spread = 2 Pips

سپرێد: جیاوازی نێوان نرخی Bid و نرخی Ask

کڕین و فرۆشتن (Buy/Sell)

دوو جۆری سەرەکی مامەڵەکردن هەیە لە فۆڕێکسدا، ئەوانیش Buy و Sell ـن.

لە مامەڵەدا کاتێک پێتوایە نرخ بەرز دەبێتەوە دەکڕیت (Buy)، و کاتێک پێت وایە نرخ دادەبەزێت دەفرۆشیت (Sell).

نموونە:

  • Buy: EUR/USD لە 1.1000 کڕیت و بۆ 1.1050 بەرز بوو ← قازانج.
  • Sell: EUR/USD لە 1.1050 فرۆشت و بۆ 1.1000 دابەزی ← قازانج.

Stop Loss و Take Profit

وەستاندنی زیان (Stop Loss)

فەرمانێکە پێشوەختە دیاری دەکرێت بۆ داخستنی خۆکارانەی مامەڵە کاتێک نرخ بە دژی پێشبینییەکەت بجوڵێتەوە، بۆ ئەوەی زیانەکەت سنووردار بێت.

وەرگرتنی قازانج (Take Profit)

فەرمانێکە کە پێشوەختە دیاری دەکرێت بۆ داخستنی خۆکارانەی مامەڵە کاتێک کە نرخ بگاتە ئاستی قازانجی دیاریکراو، بۆ پاراستنی قازانجەکەت.

هێڵی سەوز: Take Profit لە سەرەوە — هێڵی سوور: Stop Loss لە خوارەوە

Balance و Equity

باڵانس (Balance) ئەو بڕە پارەیەیە کە لە هەژمارەکەتدا هەیە، بەبێ ئەوەی قازانج یان زیانی مامەڵە کراوەکانت لەبەرچاو بگیرێت.

نموونە: ئەگەر 1000 دۆلار دیپۆزیت بکەیت و هیچ مامەڵەیەکت نەکردبێت، باڵانسەکەت 1000 دۆلارە.

ئیکوێتی (Equity) کۆی بەهای ئێستای هەژمارەکەتە، کە قازانج یان زیانی مامەڵە کراوەکانیش لەخۆ دەگرێت.

بەکورتی: Balance پارەی بنەڕەتی هەژمارەکەتە، بەڵام Equity بەهای ڕاستەقینەی هەژمارەکەت نیشان دەدات لەگەڵ قازانج یان زیانی مامەڵە کراوەکان.

کۆتایی

لەم بابەتەدا ئاشنا بووین بە گرنگترین بنەماکانی فۆڕێکس، وەک جووتی دراو، پیپ، لۆت، لێڤەریج، مارجن، سپرێد، کڕین و فرۆشتن، هەروەها وەستاندنی زیان و وەرگرتنی قازانج. تێگەیشتن لەو چەمکانە بنەمای سەرەکیی سەرکەوتن لە بازاڕی فۆڕێکسە، چونکە هەر مامەڵەیەک کە ئەنجام دەدرێت پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە مانای ئەم زاراوانەوە هەیە. پێش دەستپێکردن بە مامەڵەکردن، پێویستە ئەم بنەمایانە باش فێربیت و لەسەر هەژماری دیمۆ ڕاهێنانیان پێ بکەیت. لە بابەتەکانی داهاتوودا زیاتر ئاشنا دەبین بە چارت، مۆمەکان و شێوازەکانی شیکردنەوەی بازاڕ.

بڵاوکردنەوە
وتارەکان

وتاری پەیوەندیدار

ئای بی (هاوبەشی نێوەندگیر) (IB - Introducing Broker) چییە؟
2026/08/25 فۆرێکس

ئای بی (هاوبەشی نێوەندگیر) (IB - Introducing Broker) چییە؟

🔹 هاوبەشی نێوەندگیر (IB) چییە؟ بریتییە لەو کەس یان لایەنەی کە وەک پردێک کار دەکات لە نێوان برۆکەر (کۆمپانیای مامەڵەکردن) و مامەڵەکاردا. کاتێک کەسێک لە ڕێگەی لینک یان کۆدی تایبەتی تۆوە هەژمار لە برۆکەرێکدا دەکاتەوە، لە بەرامبەر هەر مامەڵەیەکی ئەودا، برۆکەرەکە بەشێک لە قازانجەکەی وەک پاداشت دەداتە تۆ، بێ ئەوەی هیچ تێچوویەکی زیادە بخاتە سەر کڕیارەکە.

بۆچی دوو دراوسێ کە ناویان "دۆلار"ـە، وەک دوو وڵاتی دژبەیەک لە فۆڕێکسدا دەجووڵێن؟
2026/08/24 فۆرێکس

بۆچی دوو دراوسێ کە ناویان "دۆلار"ـە، وەک دوو وڵاتی دژبەیەک لە فۆڕێکسدا دەجووڵێن؟

جەنگی دراوەکان: USD vs. CAD سەرەڕای ئەوەی هەردووکیان ناوی "دۆلار"ـن و دراوسێی یەکن، بەڵام لە فۆڕێکسدا وەک دوو وڵاتی دژبەیەک دەجووڵێن: دۆلاری ئەمریکی (USD): سەنتەری بڕیاردانی دارایی جیهان و پەناگەی ئەمینە لە کاتی قەیرانەکاندا. دۆلاری کەنەدی (CAD): بە تەواوی بەستراوەتەوە بە فرۆشتنی نەوت و بازارێ کاڵاکانەوە. تەڵەی بازاڕ: زۆر جار سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، چارتەکەی USD/CAD دابەزین ناکات؛ هۆکارەکەی ئەوەیە کە پێشتر بانکە گەورەکان نرخەکەیان لەسەر هەواڵەکە هەژمار کردووە (Price In) و ئاراستەی بازاڕیان پێچەوانە کردووەتەوە.

نەوت بۆچی هێندە گرنگە بۆ ئەمریکا؟ا
2026/08/23 فۆرێکس

نەوت بۆچی هێندە گرنگە بۆ ئەمریکا؟ا

لە هەموو قۆناغە مێژوویی و سیاسییەکاندا نەوت وەک دڵ و دەمار وایە بۆ ئەم زلهێزە کە توانیوێتی بەشێکی گرنگ بێت بۆ سەرچاوەو بوژانەوەی کەرتی ئابووری. کەبوەتە هۆی پالنەری سەرەکی ئابووری ئەمەریکا بوەتە هۆی ئەوەی کە ئەمەریکا بتوانێ هەموو جیهان وابەستەی دراوەکەی بکات کە ئەمەش وا دەکات دراوەکەی لە ڕێگەی نەوت کەرتی ئبووریەوە کە سیستەمی پێترۆ دۆلاری داناوە لە کۆتای ساڵی حەفتاکان.